دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوو هیچ جۆره هاوكارى و سه‌مادێك به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش نه‌كرا، ئه‌مساڵ جووتیاران سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنى سه‌ماد بۆ ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر به‌رهه‌م و زه‌وییه‌كانیان بیڕێژن.
ئه‌مساڵ جووتیاران سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنى سه‌ماد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شى شوبات، كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هیچ هاوكاریه‌ك به‌سه‌ر جووتیاران دابه‌ش نه‌كراوه و له ناویشیاندا سه‌ماد، كه سوودێكى زۆرى هه‌یه بۆ كشتوكاڵ و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى كه جووتیاران چاندویانه.
زیاتر گوتى، ئه‌مساڵ له هه‌وڵێكدا وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ توانى سه‌ماد بۆ جووتیاران دابین بكات و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت، به سه‌دان ته‌ن سه‌ماد به‌سه‌ر جووتیارانى سنوورى سلێمانى دابه‌ش ده‌كرێت و جووتیاران ده‌توانن سوودمه‌ندبن له وه‌رگرتنى ئه‌و سه‌ماده.
ڕوونى كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك جووتیارى له سنوورى ده‌ربه‌ندیخان بۆ وه‌رگرتنى سه‌ماد كێشه‌یان بۆ دروستبووه به‌ڵام هه‌وڵدراوه ئه‌وانیش كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و سه‌ماد به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌ماد جۆره مادده‌یه‌كى كیمیایی كشتوكاڵه‌وه و به‌كارده‌هێنرێت له وه‌رزى زستاندا بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان له ڕێیه‌یه‌وه دانه‌وێڵه و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان گه‌شه‌ى پێ ده‌كه‌ن و ده‌پارێزرێن.
كه‌مال محه‌مه‌د، جووتیار له سنوورى شاره‌زوور به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و سه‌ماده‌ى دابه‌ش ده‌كرێت شتێكى زۆر باشه و هاوكارییه به‌سه‌ر جووتیاران بۆ ئه‌وه‌ى بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كارى بهێنن و پارێزراویان بكه‌ن.
زیاتر گوتى، پێویسته له هه‌موو ڕووێكه‌وه هاوكارى جووتیاران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆ زیاتر بێت و جووتیارانیش به متمانه‌وه به‌رهه‌مه‌كان به‌رهه‌مبهێنن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى