شه‌وی ڕابردوو هێزی ئاسمانی عێراق له ڕێی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان بۆردمان كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه میلیشیاكان و هێزه‌كانی عێراق بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵمه‌تی كێوماڵكردن و پاككردنه‌وه‌ی 700 كیلۆمه‌تری نێوان پارێزگه‌ی دیاله و سه‌لاحه‌دینیان ئه‌نجام داوه.
عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری له پۆلیسی پارێزگه‌ی دیاله به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو له خوارووی شاره‌دێی ئامرلی سنووری شارۆكه‌ی خورماتوو، هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق به چڕی ده‌شتاییه‌كانی نێوان دیاله و سه‌لاحه‌دینیان بۆردمان كرد، به‌وهۆیه‌وه‌یش به گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوو چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كوژران.
پێشتر هێزه‌كانی عێراق و حه‌شد هه‌ڵمه‌تی كێوماڵكردنیان له ناوچه‌كه ئه‌نجام دابوو
له لایه‌كی تره‌وه عه‌لی هاشم گوته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری خورماتوو بۆ "وشه" گوتی، زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر جموجۆڵی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، بۆیه هێزی ئاسمانی عێراق ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و بۆردمانی چه‌كدارانی داعشیان كردووه.
جموجۆڵی ئاشكرای تیرۆریستانی داعش له ده‌شتاییه‌كانی نێوان دیاله و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین له كاتێكدایه سێ ڕۆژ پێش ئێسته هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكان ده‌ست پێكردنی ئۆپراسیۆنێكیان به ناوی "پاڵه‌وانانی عێراق" له ناوچه‌كه ڕاگه‌یاند، به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی فه‌رمی هێزه‌كانیش توانیویانه 700 كیلۆمه‌تری نێوان هه‌ر سێ پارێزگه كێوماڵ بكه‌ن و به ته‌واوی پاكی بكه‌نه‌وه.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.