بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌م دانوستاندنه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌ست پێ بكات، تا ئێسته‌یش ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دایه‌لۆگه ستراتیجییه ڕوون بووه‌ته‌وه، بریتییه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و زاڵبوونی عێراق به‌سه‌ر وڵاته‌كه و نه‌هێشتنی هه‌ژموونی ئێران و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌ی كه به ته‌واوی سه‌ر به ئێرانن.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، دانوستاندنه‌كان له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕانسی داخراوه‌وه ده‌بێ و شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی عێراق تاوتوێی داهاتووی پێوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و واشنتن ده‌كه‌ن، ئه‌و زانیارییانه‌یشی كه دزه‌یان كردووه، شانده‌كه‌ی عێراق له 21 كه‌س پێك دێن و سه‌رجه‌میان پۆست و پله‌یان له خوار وه‌زیره‌وه‌یه و كه‌سانی پسپۆر و ئه‌كادیمیشیان تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ڕه‌هه‌نده‌كانی دانوستاندنه‌كان زاڵ بن.
هیشام هاشمی شرۆڤه‌كار و پسپۆر له كاروباری گرووپه میلیشیاكانی
عێراق پێشتر له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه پسپۆری بواری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌ت و سه‌ربازی و دارایی و خوێندنی باڵا و بواره‌كانی تر له نێو لیژنه‌ی دانوستاندكاری عێراق بوونیان هه‌یه و ناوی پێنج له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌یشی ئاشكرا كردووه كه بریتین له "عه‌بدولكه‌ریم هاشم، حارس حه‌سه‌ن، لوقمان فه‌یلی، فه‌رید یاسین، حامد خه‌له‌ف"، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌یش كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و گرووپه‌كانی نزیك له ئێرانیش به توندی دژایه‌تی لیژنه‌كه‌ی عێراق و شێواز و ته‌وه‌ره‌كانی دانوستاندنی ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌كه‌ن.
تا ئێسته دیار نییه به‌رئه‌نجامی دایه‌لۆگه‌كه چۆن چۆنی ده‌بێت
پێشتر میدیاكان له زاری سه‌رچاوه ئه‌مه‌ریكی و عێراقییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه، كه پرسی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی واشنتن له عێراق و گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی عێراق و ئه‌مه‌ریكای ساڵی 2011 و چه‌ندان ته‌وه‌ری تری گرنگ و پێوه‌ست به هه‌ردوولا له دایه‌لۆگه ستراتیجییه‌كه‌ی واشنتن و به‌غدا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌یش داوه، كه ئه‌مه‌ریكا ئاسانكاری ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی له عێراق، به‌ڵام له به‌رانبه‌ریش دا له ڕووی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌یه‌وێ زۆرترین ده‌رفه‌تی له عێراق پێ بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا مه‌رجی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق هه‌یه، ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه میلیشیایانه‌یه كه له ژێر ناوی عێراق و حه‌شدی شه‌عبین و به ته‌واوی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن، جیا له‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له عێراق و ڕووكردنه وڵاتانی تر و پابه‌ندبوون به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و ده‌سته‌به‌ركردنی كاره‌با و سوته‌مه‌نی له وڵاتانی تر له شوێنی ئێران، هه‌موو ئه‌وانه داوای سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌بن و ئه‌سته‌مه سازشیان له‌سه‌ر بكات.
كاتی ئه‌وه‌یه عێراق خۆی به‌لایه‌كدا یه‌كلایی بكاته‌وه
له به‌رانبه‌ردا عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئابوورییه‌كه‌ی لاوازه و وڵاتان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و ئه‌مه‌ریكا له بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سته‌به‌ری عێراق ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه پاره‌ی نه‌وتی عێراق سه‌ره‌تا هه‌مووی ده‌درێته ئه‌مه‌ریكا و له‌وێوه ده‌درێته‌وه عێراق، ئه‌مه‌یش به‌غدا ناچار ده‌كات زۆرترین سازش بكات، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا مه‌رجی به‌غدایش بریتی ده‌بێ له گرنگیدانی ته‌واوه‌تی ئه‌مه‌ریكا به عێراق، به تایبه‌ت له ڕووی ئابووری و دارایییه‌وه، چونكه خه‌ریكه وڵاته‌كه به ته‌واوی هه‌ره‌س دێنێت.
ده‌رئه‌نجام به كوێ ده‌گات و چۆن جارێكی تر واشنتن و به‌غدا ده‌گه‌نه‌وه ڕێككه‌وتن ئه‌مه له‌میانه‌ی دانوستاندنه‌كان و كۆتاییهاتنی به ته‌واوی بۆ هه‌مووان ڕوون ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ترسی زاڵبوونی شیعه‌كان به‌سه‌ر لیژنه‌ی دانوستاندنی عێراق، پێشتر مه‌رجی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا سه‌پاندووه، كه پێویسته له شاندی به‌غدا نوێنه‌ری كورد و سوننه‌یش بوونیان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له نێو شاندی دانوستاندكاری عێراق پشتیوانی مانه‌وه‌ی خۆی له عێراق زیاتر بكات، چونكه پێشتریش كورد و سوننه ده‌نگیان به ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌دا، له‌وكاته‌ی كه شیعه‌كان له په‌رله‌مان پرۆژه بڕیارێكیان خسته به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌وه و به بێ ده‌نگی و كورد و سوننه تێپه‌ڕیان كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، زۆرترین جموجۆڵیان له‌سه‌ر ئه‌و دانوستاندن و دایه‌لۆگه ستراتیجییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌یه و به توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستاندكار و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر مه‌رجی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا كۆتایی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌سه‌پێنن، ئه‌وا خیانه‌ت له عێراق ده‌كه‌ن و زۆرترین تۆمه‌ت و قسه‌ی ناشیاویش ئاراسته‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ناویان ئاشكرا بووه و گوایه له لیژنه‌ی دانوستاندنه‌كه‌دان و به دوژمنی عێراق و به‌كرێگیراوی ئه‌مه‌ریكا باسیان لێوه ده‌كه‌ن.