دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌ڕۆی دوێنێ سێشه‌مه‌وه، هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی هونه‌رمه‌ند نه‌رمین كاوانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له زۆرێك له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرایه‌وه، ئه‌مشه‌و كاوانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئه‌مه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه كه ته‌ندروستی به‌ره‌وباشبوون ده‌چێت.
نه‌رمین كاوانی له گرته ڤیدیۆكه ده‌ڵێ، ئێمه‌یش كه‌سوكار و ئازیزمان هه‌یه و هه‌موو په‌یج و لایه‌نانه‌ی كه بێ بنج و بنه‌ما هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌م و ئه‌و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ناكرێ هه‌ر له‌خۆیانه‌وه په‌نجه بنێن به كیبۆردهكانیان و هه‌واڵ بڵاو بكه‌نه‌وه، پێویسته له هه‌واڵه‌كان دڵنیا بن، ئه‌وكات كه پشتڕاستیان كرده‌وه، ده‌توانن بڵاوی بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی تری گرته ڤیدیۆكه كاوانی سوپاسی خه‌ڵكی هه‌موو شاره‌كانی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات، كه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته، هه‌وڵی هه‌واڵ پرسینیان داوه و ده‌ڵێ، سوپاسی هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستانه ده‌كه‌م و ئه‌م لێپرسینه‌یان وا ده‌كات، من زیاتر و زیاتر هێز بده‌م به‌خۆم و زاڵ بم به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له كۆتایی قسه‌كانی ده‌ڵێ، ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی خه‌ڵك بۆ من هێزم پێ ده‌دا تا هه‌ستمه‌وه و چاك ببمه‌وه، ئه‌گه‌ر منیشتان خۆش ده‌وێ، ئاگاتان له‌خۆتان بێ و مه‌چنه ناو قه‌ره‌بالغی و خۆتان بپارێزن. ده‌ستكێش و ماسك به‌كاربهێنن.
نه‌رمین كاوانی ژنه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری سلێمانییه، به‌شداری له چه‌ندان دراما و فیلم و شانۆدا كردووه، له ناو كورددا به "سه‌باو"ی درامای "ئاره‌زوو" ناسراوه، توانیویه‌تی ڕۆڵه‌كانی له‌ناو دڵ و مێشكی هه‌وادارانیدا بۆ هه‌میشه به زیندوویی بهێڵێته‌وه.