ئابووری ئەوروپا 3.6% دابەزی

:: AM:09:51:10/06/2020 ‌
دواین ئامارەكانی ناوەندی ئاماری یەكێتی ئەوروپا ئەو راستییە دەردەخات كە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، ئابووری یەكێتییەكە بە رێژەیەكی بەرچاو پاشەكشەی كردووە.

بەپێی ئامارەكە تێكڕای گەشەی ئابووری ئەو وڵاتانە 3.6% دابەزیوە. لە ناو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا هەریەك لە وڵاتانی سوید، بولگاریا، رۆمانیا و ئێرلەندا كەمێك ئابوورییەكەیان گەشەی هەبووە، بەڵام ئەوانەی تر دابەزیون.

هەریەك لە فڕەنسا و ئیتالیا بە 5.3% گەشەی نەرێنی ئابووری و ئیسپانیا و سلۆڤاكیا بە 5.2%ی پاشەكشەی ئابووری لە خراپترین دۆخیدا بوون. لە سلۆڤاكیا تا ئێستە تەنیا 28 كەس بە كۆرۆنا مردوون.

بەگوێرەی رادیۆفەردا ناوەندەكە گرنگترین هۆكاری پاشەكشێی ئابووری بۆ دابەزینی بەكاربردن هەر لە ناوخۆی یەكێتی ئەوروپا گەڕاندووەتەوە.

بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە مانگی سێیەمی ئەمساڵ لە ئەوروپا تەشەنەی كرد، بۆیەش پێشبینی دەكرێ دۆخی ئابووری ئەوروپا لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ زۆر خراپتر بێت.
پێشبینی كردووە ئابووری ئەمساڵی ئەوروپا 9.1% پاشەكشە بكات

بانكی جیهانیی پێشبینی كردووە ئابووری ئەمساڵی ئەوروپا 9.1% پاشەكشە بكات.


وشە - سلێمان تاشان