به‌هۆى بێ پاره‌یى و له ترسان، میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هه‌لى حه‌ق ته‌واوى باره‌گه‌كانى له عێراق داخست.
ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى حوزەیران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، قه‌یس خه‌زعه‌لى رێبه‌رى میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڕیارى داخستنى ته‌واوى باره‌گه‌كانى داوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه: عه‌سائیب ده‌ترسێ و مایه‌پووچ بووه
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى حوڕه بڵاو كراونه‌ته‌وه، دوو هۆكار له پشت داخستنى باره‌گه‌كانى عه‌سائیب ده‌وه‌ستن، یه‌كه‌میان له ترسى ئه‌وه‌یه باره‌گه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه بۆردمان بكرێن.
هۆكارى دووه‌میش پێوه‌ندى به ته‌نگژه‌ى داراییه‌وه هه‌یه، ماڵپه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى ره‌وتى سه‌دره‌وه ئاشكراى كردووه، عه‌سائیب مایه‌پووچ بووه.
جگه له‌و هۆكارانه قه‌یس خه‌زعه‌لى باسى له مه‌ترسیی شه‌ڕى ناوخۆ كردووه، وه‌ك هۆكارێك بۆ داخستنى باره‌گه‌كانى، مه‌به‌ستیش له‌وه‌یه نه‌ك له لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گه‌كان، چونكه پێشتر چه‌ندان باره‌گه‌ى حزبه‌كانى شیعه له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه سووتێنراون.
عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێت و پاره‌ى پێ ده‌درێت، بۆیه پێشتر قه‌یس خه‌زعه‌لى و براكه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكاوه سزایان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.