سلفسته‌ر ستالۆن كه له سینه‌مای جیهانیدا به "رامبۆ" ده‌ناسرێته‌وه و یه‌ك له ئه‌كته‌ره زۆر دیاره‌كانی دنیای هۆڵیووده، بۆ یه‌كه‌مین جاره ئه‌و هونه‌رمه‌نده چه‌ندان وێنه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كۆشكه‌ی پێشان داوه كه تێیدا ده‌ژی، مه‌به‌ستی پێشاندانی كۆشكه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه بیفرۆشێت.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش"یش وێڕای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان، ئاماژه‌ی كردووه كه رامبۆ نرخی سێ ملیۆن و 350 هه‌زار دۆلاری له‌سه‌ر كۆشكه‌كه داناوه، له‌كاتێكدا پێشتر به چوار ملیۆن و 500 هه‌زار كڕیبووی.
ئه‌و كۆشكه له‌سه‌ر رووبه‌ری پێنج هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه له ساڵی 2008دا دروست كراوه. دوو نهۆمه و مه‌له‌وانگه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ چه‌ندان هۆڵ و ژوور. له‌وه‌یش گرنگتر، دراوسێی كیم كارداشیانه.
مایكڵ سلفسته‌ر گاردینزیۆ ستالۆن كه له بواری سینه‌مادا به "رامبۆ" ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی 1946 له نیویۆرك له دایك بووه و به‌ڕه‌گه‌زیش ئیتاڵییه. له ساڵی 1970وه كار له سینه‌ما ده‌كات و له‌ناو فیلمه‌كانیدا به فیلمی "رۆكی" ناسرایه‌وه كه له چوار به‌ش پێك دێت و له ساڵی 1977دا یه‌كه‌م به‌شی هاته به‌رهه‌م. هاوكات فیلمی "رامبۆ"یش كه تا ئێسته چوار به‌شی لێ هاتووه‌ته به‌رهه‌م، بۆیه له سینه‌مای دنیادا ستالۆن به "رامبۆ" ده‌ناسرێته‌وه كه تا ئێسته زیاتر له 40 فیلمی هه‌یه. سلفسته‌ر ستالۆن جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگه، هاوكات ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رێكی دیاری سینه‌مای هۆڵیووده.