وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق راى گه‌یاند، هۆكارى مردنى گه‌نجان به ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌تا نكۆڵى له بوونى ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و دره‌نگ پشكنین بۆ خۆیان ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى حوزه‌یران، لێدوانێكى سه‌یف به‌درى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه باس له مردنى گه‌نجان به ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق: گه‌نجان نكۆڵى له بوونى ڤایرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و دره‌نگ پشكنین بۆ خۆیان ده‌كه‌ن
سه‌یف به‌در له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له سه‌ره‌تا زۆربه‌ى حاڵه‌تى مردن له‌ناو ئەو بەساڵاچووانە بوو کە نه‌خۆشیى درێژخایه‌نیان هه‌یه، به‌ڵام ئێسته مردن له ناو كه‌سانى گه‌نجیش هه‌یه، هۆكارى سه‌ره‌كیش بۆ نكۆڵیكردنیان لە تووشبوون و ئه‌نجامنه‌دانى پشكنینه ته‌نیا له قۆناغى دره‌نگ نه‌بێت".
دواتر باس له‌وه ده‌كات تا ئێسته پابه‌ندبوونێكى راسته‌قینه نه‌بووه، بۆیه دووپاتى ده‌كاته‌وه گرنگترین هۆكار بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆیه.
عێراق له كۆتایى مانگى شوبات یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبووى كۆرۆناى تێدا تۆمار كرا، سه‌ره‌تا په‌تاكه به هێواشى بڵاو ده‌بووه‌وه، به‌ڵام دوو هه‌فته‌یه به‌خێرایى ته‌شه‌نه‌ى كردووه تا ئێسته 14 هه‌زار و 268 تووشبوو تۆمار كراوه و نزیكه‌ى 392 كه‌سیش به په‌تاكه مردوون.