راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بۆ كاروبارى ئابوورى ئاشكراى كرد، عێراق ته‌واوى پێشنیازه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه و له برى ئه‌مه، باج ده‌خاته له‌سه‌ر كۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى
"سه‌باح"ى عێراقى ئاشكراى كردووه، عێراق بڕیارى داوه به‌گوێره‌ى باجى داهات، باج به‌سه‌ر ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بسه‌پێنێ.
راوێژكارى سه‌رۆك حكوومه‌ت: هه‌موو پێشنیازه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه
مه‌زهه‌ر روونى كردووه‌ته‌وه، باجه‌كه له‌سه‌ر مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى "ئیسمى" نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆى مووچه ده‌بێت "به ده‌رماڵه‌وه".
باسى له‌وه‌یش كردووه كه وه‌رگرتنى باج له مووچه له‌م مانگى حوزه‌یرانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به رێژه‌ى 10% تا 15%، ئه‌و كه‌سانه‌یش ناگرێته‌وه كه مووچه‌یان له 500 هه‌زار دیناره‌وه به‌خواره‌وه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه پێشتر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه كراون، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێ ته‌واوى ئه‌و پێشنیازانه ره‌ت كراونه‌ته‌وه.
به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كى ئابوورىی بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، عێراق تووشى ته‌نگژه‌یه‌كى دارایى بووه و به‌شێوه‌یه‌ك ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى دابین بكات، ماوه‌ى مانگێكه حكوومه‌تى عێراق تاوتوێى پێشنیازه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ مووچه دابین بكات.