ئاوێستا یونس كچێكی گه‌نجه و توانایه‌كی باشی له وێنه‌كێشان هه‌یه، به تواناكانی ناوبانگێكی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یدا كردووه، له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ژیانی بۆ "وشه" ده‌دوێت.
یه‌كه‌م كاری به كێشانی ڕه‌نگی ئاوی ده‌ست پێ كردووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران، ئاوێستا یونس هونه‌رمه‌ندی بواری شێوه‌كاری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه خه‌ریكی شێوه‌كاری و وێنه‌كێشانه. ده‌ڵێ هه‌ستم ده‌كرد ئه‌و به‌هره‌یه بۆ من دانراوه، تا ئێسته 600 بۆ 650 وێنه‌م له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی تایبه‌ت كێشاوه، یه‌كه‌م كاریشم به كێشانی ڕه‌نگی ئاوی ده‌ست پێ كرد.
زیاتر گوتی، "بۆ زۆربه‌ی كاره‌كانم ڕه‌نگی ئاوی به‌كار دێنم، ڕه‌نگه‌كان جوانی ده‌به‌خشن پێم، هه‌ست به تێكه‌ڵبوون ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ كاتێك تابلۆیه‌ك ده‌كێشم، بۆیه هه‌ندێك له وێنه‌كان چیرۆكیان له پشته‌وه‌یه و هه‌ندێكیان داواكاری هاووڵاتییانه كه بۆیان ده‌كه‌م".
ڕوونی كرده‌وه، "باوكم هونه‌ری پێ ئاشنا كردم، جگه له هونه‌ریش ڕۆژانه خه‌ریكی فێربوونی زمان و ئامێری موزیكم، ئێسته له كوردستان هونه‌رمه‌ندان له ئاستێكی به‌رز ده‌بینم به به‌راورد به جاران، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی هۆكارگه‌لێكی زۆر بۆ به‌ره‌وپێشچوونی هونه‌ر كه ئێسته له‌به‌رده‌ستن."
ئاوێستا یونس عه‌لی ته‌مه‌ن /16 ساڵ/ له قۆناغی دووه‌می په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه خه‌ریكی وێنه‌كێشانه، باوكی هانده‌ری سه‌ره‌كی به‌هره‌كه‌ی بووه، ئێسته وێنه‌كێشێكی به توانایه و ئاره‌زوو ده‌كات له داهاتوودا ببێت به دیزاینه‌ری ناوماڵ.