سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات

:: PM:12:22:10/06/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.


ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردووە 
ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان رووی لە هەڵكشان كردووە و كۆی گشتیی تووشبووان هەزار و 500 كەسی تێپەڕاندووە.


وشە - رامیار جەواد