جه‌بار سابیر نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد كتێبى "له حه‌وشه‌ى خامۆشى نووسه‌راندا" بڵاو ده‌كاته‌وه و بڕیاریشى داوه به كتێبفرۆشه‌كانى نه‌دات.
جه‌بار سابیر له لێدوانێكى بۆ "وشه" گوتى، "كتێبى له حه‌وشه‌ى خامۆشى نووسه‌راندا ئه‌مڕۆ له چاپ ته‌واو بووه و خۆم به تیراژێكى كه‌م چاپم كردووه". جیا له ناونیشانى سه‌ره‌كى كتێبه‌كه، له ناونیشانێكى لاوه‌كى له‌سه‌ر به‌رگى كتێبه‌كه نووسراوه "هه‌موو ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیات نایزانن".
جه‌بار سابیر تا ئێسته 50 كتێبى وه‌گێڕاوه
ئه‌و كتێبه له لایه‌ن راینه‌ر شمیتس نووسراوه، جه‌بار سابیر له زمانى فارسییه‌وه كردوویه‌تى به كوردى، له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكى كتیبه‌كه جه‌بار سابیر به "وشه"ى گوت، "كتێبه‌كه هه‌موو زانیارى نوێیه له‌سه‌ر ژیانى نووسه‌ران و چۆنیه‌تى نووسینى كتێبه‌كانیان له‌گه‌ڵ زۆر نهێنى تر".
وه‌رگێڕ كاتێك به‌رگى كتێبه‌كه‌ى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تى به كتێبفرۆشه‌كانى نادات، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی جه‌بار سابیر به "وشه"ى گوت، "من شه‌ش مانگ خه‌ریكى وه‌رگێڕانى كتێبه‌كه بووم، چ ده‌زگایه‌ك ئه‌ركى چاپى له ئه‌ستۆ نه‌گرت، پاشان ئێسته هه‌موو كتێبفرۆشێك خۆى بووه‌ته ده‌زگه‌ى چاپ و تا كتێبى خۆى وه‌ستابێ كتێبى خه‌ڵكی تر نافرۆشن، دواتریش كه ده‌یفرۆشن دره‌نگ پاره‌كه ده‌ده‌ن، بۆیه هه‌میشه زیان ده‌كه‌یت".
جه‌بار سابیر یه‌كێكه له نووسه‌ر و وه‌رگێڕه ناسراوه‌كانى كورد، تا ئێسته 50 رۆمان و كۆمه‌ڵه‌ى چیرۆكى وه‌رگێڕاو و نزیكه‌ى 25 كتێبی منداڵانیشى بڵاو كردووه‌ته‌وه.