ئەگەری لەناوچوونی ئاژەڵێك هەیە ملیاران ساڵە دەژی

:: PM:01:24:10/06/2020 ‌
چین بۆ پاراستنی پانگۆلین یان مێرووخۆری پوولەكەدار، كۆمەڵێك یاسا و رێنوێنیی دەركردووە و ئەمەش دوای ئەوەی بۆی دەركەوت خەریكە ئاژەڵەكە بە تەواوی لە ناو دەچێت.

ئاژەڵەكە لە جۆری مەمكدارەكانە و لە چین ئەو ئاژەڵە زۆر راو دەكرێت و سوود لە گۆشت و پوولەكەكانی وەردەگیرێت لە هەموو دنیادا هەشت جۆر لە خێزانی ئاژەڵەكە ماوە و مەترسی ئەوە لە ئارادایە دوای ملیاران ساڵ ژیان لەناو بچن.

حكوومەتی چین یەكێك لەو رێوشوێنانەی گرتوویەتەبەر ئەوەیە، چیتر وەك دەرمان سوود لە ئاژەڵەكە وەرناگرێت. 

كاترین وایز لە رێكخراوی جیهانیی پاراستنی گیانلەبەران ئەو هەنگاوەی چینی بەرز نرخاند و داوای لە چین كرد، بڕیارەكە بۆ سەرجەم ئاژەڵە كێوییەكان جێبەجێ بكات چونكە زۆرن ئەو ئاژەڵە كێوییانەی لە چین راو دەكرێن.

بەگوێرەی بی بی سی، گۆشتی پانگۆلین یەكێكە لە گۆشتە نایابەكانی چین و پوولەكەكەشی بۆ مەبەستی چارەسەر سوودی لێ وەردەگیرێت.
چین ئەوەی قەدەغە كردووە لەبەر گۆشت، راوی ئاژەڵی دڕندە بكرێت.

لە دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، چین ئەوەی قەدەغە كردووە لەبەر گۆشت، راوی ئاژەڵی دڕندە بكرێت.

لێكۆڵینەوەش كراوە كە پانگۆلین هەڵگری كۆمەڵێك ڤایرۆسە و دەكرێ مەترسیدار بێت بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ.



وشە - سلێمان تاشان