گوته‌بێژی ته‌ندروستی كۆیه زانیاری له‌سه‌ر تووشبووانی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا ده‌خاته‌ڕوو، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون زۆربه‌یان ئاسایشن و له بازگه‌ی "تۆپزاوا" ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تووشبووان، 26 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشان كران، 25 پیاو و منداڵێك، 12 تووشبوو به‌ركه‌وتووی تووشبووانی پێشوون و 14 تووشبوو نیشانه‌یان هه‌یه كه هه‌مووان دانیشتووی ناو كۆیه‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی تووشبوون ئاسایشن له بازگه‌ی "تۆپزاوه"
هاوكار عه‌لی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و تووشبووانه به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌بووه و 14 تووشبوو نیشانه‌كانیان تێكدایه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی تووشبوون ئاسایشن و له بازگه‌ی "تۆپزاوه" كه كۆیه و هه‌ولێر پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆیه 55 كیلۆمه‌تر دووره له هه‌ولێر، له ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ند حاڵه‌تێكی تری كۆرۆنای لێ تۆمار كرا، به‌ڵام چاك بوونه‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی دووه‌م ئێسته زیاتر له 30 حاڵه‌تی تێدایه كه له ژێر چاودێریدان.