په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆ بدات. ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و قه‌رزانه‌ی له رابردوو كراون، هه‌موو به زیانی عێراق بووه.
بڕیاره كه‌مێكی تر دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ بكات، دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به پڕۆژه یاسای قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی.
هه‌ركاتێك عێراق قه‌رزی كردووه به‌زیان به‌سه‌ری شكاوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م بۆ پڕۆژه یاسای قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ده‌كرێت و ده‌خرێته ده‌نگدان.
عێراق به‌هۆی بوونی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌ختدایه، چاوی له‌وه‌یه قه‌رزی ده‌ره‌كی و ناوخۆ بكات، هاوكات دوای ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عێراق سێ ملیار دۆلاری له سعوودیه قه‌رز كرد.
جه‌مال كۆچه‌ر له‌باره‌ی زیانه‌كانی قه‌رزه‌كان گوتی، هه‌ركاتێك عێراق قه‌رزی كردووه، به‌زیان به‌سه‌ری شكاوه‌ته‌وه، چونكه نه‌توانراوه ئه‌و قه‌رزانه له بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری به‌كار بهێنرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داوه ده‌ست به‌چاكسازی بكات و مووچه‌ی پله‌باڵاكان كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بندیوار و ئه‌وانه‌ی به‌نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن، پاكسازییان بۆ بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی عێراق له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران روونی كرده‌وه، له قه‌رزی ناوخۆیی ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، تا كۆتایی ساڵیش كێشه‌ی پێدانی مووچه‌ی نییه.
قه‌رزه‌كانی عێراق به ناوخۆوه گه‌یشتووه به 40 ترلیۆن دینار، قه‌رزی ده‌ره‌كی سه‌رووی 25 ملیار دۆلار هه‌یه، ئێسته نازانرێت له دوای ده‌نگدان به‌و پڕۆژه‌یاسایه، ده‌توانێت قه‌رز بكات یان نا.