وەزارەتێك بریارێكی تر لەسەر دەوامی فەرمانبەران دەدات

:: PM:02:42:10/06/2020 ‌
وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە فەرمانێك دەوامی دوو دامەزراوەی وەزارەتەكەی ئاسایی دەكاتەوە و "تەناوبات" لەناو ئەو دوو دامەزراوەیە ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی حوزەیران، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە نووسراوێكی فەرمی، بڕیاری دەستپێكردنەوەی دەوامی ئاسایی بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی كار و بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەركرد.

ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندی كرێكار و خاوەن كارەكانە
ئەو بڕیارەی وەزیری كار لە كاتێكدایە بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ، دەوامی فەرمانبەران یەك لە سێ‌ بوو كە ئەویش بۆ پاراستنی تەندروستی و دروست نەبوونی جەنجاڵی بوو لە دەوام.

لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندی كرێكار و خاوەن كارەكانە بۆ بەڕێوەبردنی كاری رۆژانەی هاووڵاتییان.

لە چەند دامەزراوەیەكی هەرێمی كوردستان بەهۆی زۆربوونی دەوامی فەرمانبەران، چەندان گۆڕانكاری لە دەوام كراوە تا كاروباری هاووڵاتییان جێبەجێ بكرێت.



وشە - رامیار جەواد