ئاسایشی خۆراكی دنیا لە مەترسیدایە

:: PM:03:30:10/06/2020 ‌
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كرد، ئاسایشی خۆراك لە دنیا لەژێر مەترسیدایە و هەر ئێستە سەروی 820 ملیۆن كەس لە دانیشتووانی دنیا بەدەستی برسێتییەوە دەناڵێنن.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی برسیبوونی زیاتری دانیشتووانی زەوی بۆ كاریگەرییەكانی كۆرۆنا گەڕاندووەتەوە. هاوكات باسی لەوە كردووە سەرووی 144 منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ بەهۆی كەمخۆراكی تووشی كێشەی تەندروستی بوونەتەوە و بەشێوەیەكی گونجاو گەشە ناكەن.

ئەو خۆراكەی هەر ئێستە لە دنیادا هەیە، بەشی هەر حەوت ملیار و 800 ملیۆن كەس لە دانیشتووانی زەوی دەكات، بەڵام سیستمی خۆراكی و چۆنیەتی دابەشكردنی خۆراك، هۆكارە لەوەی بەشێك لە خەڵك زۆر برسی و بەشێكی تریشی زۆر تێر بن.

بەگوێرەی ئەلعەرەبیە، رێكخراوەكە داوای لە وڵاتان كردووە بەو رێوشوێنانەی دژی كۆرۆنا دەیگرنەبەر، رەچاوی باری ژیانی خەڵك و گەیشتنی خۆراك بكەن و رێگری لەوە بكەن كۆرۆنا لەمە زیاتر ژیانی خەڵكی تاڵ بكات.
ژنانی دووگیان، بەساڵاچووان، منداڵان و ئەو ژنانەی منداڵی شیرەخۆرەیان هەیە زیاتر لەژێر مەترسیدان.

پێویستە بگوترێ بەهۆی ئەو رێوشوێنانەی دژی كۆرۆنا لە وڵاتانی دنیا گیراوەتەبەر، ژنانی دووگیان، بەساڵاچووان، منداڵان و ئەو ژنانەی منداڵی شیرەخۆرەیان هەیە زیاتر لەژێر مەترسیدان.

لە دنیادا نزیكەی حەوت ملیۆن و 350 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و سەرووی 414 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست داوە.



وشە - سلێمان تاشان