هه‌ردوو پارێزگاری كرماشان و هه‌ڵه‌بجه له مه‌رزی پشته كۆ بوونه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێككه‌وتن، سه‌عاته‌كانی كاركردن له مه‌رزه‌كه زیاد بكه‌ن و مه‌رزی سازان بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ـی حوزه‌یران، هۆشه‌نگ بازوه‌ند پارێزگاری كرماشان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له مه‌رزی پشته كۆ بووینه‌ته‌وه و ڕێككه‌وتنێكمان واژوو كردووه، كه ڕێیه‌ك بگرینه‌به‌ر كه نه‌بێته هۆی كزبوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار درا، سه‌عاته‌كانی كاركردن له مه‌رزه‌كه زیاتر بكرێ
له كۆنگره‌كه‌دا گوتی، هیوادارین ئه‌م سه‌ردانه‌مان بۆ مه‌رزی پشته ببێته خێر بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و كرماشان، ئێمه ئێسته بینه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناین، بۆیه ده‌بێت ڕێكارێك بگرینه‌به‌ر نه‌بێته هۆی كزبوونی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان، بۆیه بڕیار دراوه له ڕووی ئێران و كوردستانه‌وه ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی توند بكه‌ین.
"له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، دووپات‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له ڕێی هه‌ردوو لامانه‌وه ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی بگرینه‌به‌ر" هۆشه‌نگ وای گوت.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار درا، سه‌عاته‌كانی كاركردن له مه‌رزه‌كه زیاتر بكرێ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی مه‌رزی سازانیش ڕێككه‌وتن بكرێته‌وه و هه‌ردوو پارێزگار ئاماده بن، پارێزگاری كرماشان ڕوونی كرده‌وه، له‌باره‌ی پێدانی كاره‌با به‌و ناوچانه، هیچ كێشه‌یان نییه و هه‌ر بڕه كاره‌بایه‌كیان بوێ بۆیانی دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوان پارێزگاری كرماشان و هه‌ڵه‌بجه واژوو كرا، ده‌بێته پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی ڕۆژئاوای ئێران كه ناوه‌نده‌كه‌ی پارێزگای كرماشانه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ