لە دەربەندیخان كچە قوتابییەك خۆی خنكاند

:: PM:04:00:10/06/2020 ‌
لە شارۆكەی دەربەندیخان كچە قوتابییەك لەماڵ خوشكێكی بەپەت خۆی خنكاند، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.

موقەدەم هیوا كەریم گوتەبێژی نووسینگەی دەربەندیخانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بە "وشە"ی  راگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەم لە شارۆكەی دەربەندیخان، كچە قوتابییەك /23 ساڵ/ بەناوی (ك خ ح) كە هێشتا شووی نەكردبوو، بەپەت خۆی هەڵواسی و كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

ئەو كچە لە ماڵی خوشكێكی خۆی خنكاندووە و كەس لە ماڵەوە نەبووە
ئەو گوتی، ئەو كچە لە ماڵی خوشكێكی خۆی خنكاندووە و كەس لە ماڵەوە نەبووە، بۆیەش لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو رووداوە بەردەوامە.

دیاردەی خۆكوشتن لە ناو كچ و ژنان لە كوردستان هێشتا بنبڕ نەبووە و ناوەناوە حاڵەتی هاوشێوە لە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان تۆمار دەكرێ، هەندێك جار جۆری خۆكوشتنەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت.

گەرمیان / سەبری هرێنی



وشە - سلێمان تاشان