له هه‌رێمی كوردستان ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له به‌رزی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێسته مه‌ترسییه‌كه‌ی رژدتر كردووه، رێژه‌ی مردنه كه نزیك ده‌بێته‌وه 2%.
تا ئێسته 30 كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، سلێمانی زۆرترین ڕێژه‌ی تێدایه، كۆی ئه‌وانه‌یشی كه تووشی كۆرۆنا بوون گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و 637 كه‌س، هاوكات 546 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه له‌گه‌ڵ تۆماركردنی ئاماره‌كان رێ ده‌كات، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كه به‌هۆی زۆربوونی حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان ڕژدتر بووه. به‌پێی دوایین لێدوانی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته ڕێژه‌ی مردن له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 2%، ئه‌وه‌یش به‌هۆی به‌رزی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له كوردستان.
مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست كردووه
پزیشكان و پسپۆڕانی كوردستان وریایی ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر ئاماره‌كان هاوشێوه‌ی ئێسته به‌رز ببنه‌وه، ئه‌وه رێژه‌ی مردنیش روو له زیادبوون ده‌كات. وه‌ك پێیان وایه پێویسته هاووڵاتییانی كوردستان مه‌ترسییه‌كه به‌ڕژدی وه‌ربگرن.
د. هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌یه، مردن به‌هۆی كۆرۆناوه هێشتا له هه‌ڵكشانه و ڕه‌نگه ئاماره‌كانیش ژماره‌ی زیاتر تۆمار بكه‌ن.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هێشتا پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه‌كان دره‌نگ نییه، پێویسته هاووڵاتییان ددان به بوونی كۆرۆنا بنێن و چیتر "ئینكاری له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه نه‌كه‌ن".
ئێسته ره‌وشی ته‌ندروستی له سلێمانی خراپتر بووه
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئێسته ره‌وشی ته‌ندروستی له سلێمانی خراپتر بووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندروستی به هاندانی سیاسی و به ده‌ستی چه‌ند كه‌سێك ده‌ستیان به مانگرتن كردووه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ددانی به‌وه‌دا نا كه مانگرتنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست كردووه، به‌ڵام له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
سه‌ره‌تای تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی گومان و بانگه‌شه‌كردن بۆ نه‌بوونی كۆرۆنا، ئێسته رێژه‌كه‌ی شه‌ش هێنده به‌رز كرده‌وه.
رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه حیساب ده‌كرێ كه تووشی كۆرۆنا بوون
له سه‌رده‌می كۆرۆنا له دنیادا ئه‌وه ئاشكرا كرابوو كه ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه 1%یه، به‌ڵام ئه‌وه‌یش راست ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو ڕێژه‌ی به‌رزتر تۆمار كرا. ئێسته هه‌رێمی كوردستان له به‌رده‌م شه‌پۆلێكی گه‌وره و مه‌ترسیداری ئه‌و په‌تایه‌یه كه جارێ ڕوون نییه ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه پێی ده‌ڵێن مردن، چه‌ند هه‌ڵده‌كشێ.
د. عه‌لی به‌رزنجی پزیشكی هه‌ناو دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌رزیی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی كۆرۆناوه پێوه‌ست نییه به ناوچه یان هه‌ر شه‌پۆلێكی كۆرۆنا، به‌ڵكو راسته‌وخۆ پێوه‌سته به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه.
ئه‌و پزیشكه بۆ "وشه" گوتی، له هه‌رێمی كوردستان خۆپارێزی كه‌م بوو، هاتنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ی كۆرۆنا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بووه و رێژه‌ی مردنی به‌رز كرده‌وه و هه‌ڵشكانی ئاماره‌كانیش زیاتر ده‌بن.
به‌رزنجی باسی له‌وه كرد، كه رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه حیساب ده‌كرێ كه تووشی كۆرۆنا بوون، ئه‌گه‌رنا ره‌نگه رێژه‌كه زیاتر بێ به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه.
وه‌ك دووپات ده‌كاته‌وه كه ئاماره‌كانی كۆرۆنا له كوردستان زۆر له‌وه زیاتره. به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی 2%ی مردن تۆمار كراوه، ته‌نیا پێوه‌ندی به‌وانه‌وه‌یه كه تووشبوون و مردوون.
یه‌كێكی تر له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان به ئاشكرا هه‌ستی پێ ده‌كرێ، نه‌بوونی توانای ته‌ندروستی تۆكمه‌یه به به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه پێشكه‌وتوون و كۆرۆنایان تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه، چونكه تا ئێسته ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له ئامار و ئۆكسجینی پێویست له سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا هه‌ن.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی له مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا كرده‌وه و چه‌ندان جار داوای كرد كه هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن، چونكه وه‌ك ئه‌و گوتی ئه‌گه‌ر به‌و جۆره نه‌بێت، ئه‌وه دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێ و دواتر چاره‌سه‌ری قورس ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز "ده‌سته‌وه‌ستان" نابێ به‌رانبه‌ر كۆرۆنا و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی ده‌ڕوات تا كه‌مترین زیان له كوردستان هه‌بێ.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كوردستان رای گه‌یاند، پێویسته هه‌موو ده‌زگاكان بكه‌ونه خزمه‌تی هاووڵاتییانی كوردستان و ته‌ندروستی له پێشه‌وه هه‌موو شتێكه‌وه‌یه.