به‌رێوبه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی هه‌ولێر رای گه‌یاند، 15 كۆمپانیا سه‌رقاڵی 25 پڕۆژه‌ن له شاری هه‌ولێر و له كۆتایی ته‌واوبوونی پڕۆژهكاندان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی حوزه‌یران، به‌شار عه‌لی به‌رێوبه‌ری پێوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی هه‌ولێر بۆ "وشه" گوتی، له پارێزگای هه‌ولێر 25 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر دراون به 15 كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێیان بكه‌ن كه پڕۆژه‌ی جۆراوجۆرن وه‌ك قوتابخانه و رێی و بان و چه‌ند سێكته‌رێكی تر.
ئێسته داواى پێشینه‌یه‌كى پاره له وه‌زاره‌تى دارایى ده‌كه‌ن
زیاتر گوتی، نووسراوێكمان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشینه‌یه‌ك خه‌رج بكرێت و پڕۆژه‌كان ته‌واو بكرێن، چونكه زۆریان نه‌ماوه و خه‌ریكه پڕۆژه‌كان ته‌واو ده‌كرێن.
له‌ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و ته‌نگژه‌ی دارایی به‌شێك له پڕۆژه‌كان وه‌ستان، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان میكانیزمی تری بۆ جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان راگه‌یاند و ئێسته ده‌یان پڕۆژه له كوردستان كاریان تێدا ده‌كرێ.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم