شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌ندرۆید هه‌یه مه‌ترسیی هاكی دروست كردووه بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یش سناپتوبییه كه زیاتر له 40 ملیۆن داونله‌وده‌ریی هه‌یه.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ری "
thesun" ئه‌وه‌یان ئاشكرایان كردووه به‌رنامه‌ی سناپتوبی كه تایبه‌ته به داونله‌ودكردنی ڤیدیۆ له فه‌یسبووك و یوتیوب و به‌رنامه‌یه‌كی به‌لاشه بۆ داونله‌ودكردن ئێسته كێشه‌ی دزینی پاره‌ی هه‌یه له به‌كارهێنه‌ران، چونكه بێ ئه‌وه‌ی بزانن راسته‌وخۆ له په‌یپاڵه‌كه‌یان یان كریدت كارده‌كه‌یان پاره ده‌دزرێت، بۆیه هۆشیاریی ده‌درێ چیتر ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌كارنه‌ێندرێت.
تا ئێسته زیاتر له 40 ملیۆن داونله‌وده‌ریی هه‌یه ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر كردووه
تا ئێسته ئه‌م به‌رنامه‌یه زیاتر له 40 ملیۆن داونله‌وده‌ریی هه‌یه له سه‌رانسه‌ری دنیادا و رۆژانه چالاكییه‌كی زۆرییشی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درت، به‌ڵام شاره‌زایان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌رنامه‌كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هاكدایه و له‌كاتی به‌كارهێنانی پاره له وه‌كاونته‌كه‌ت ده‌دزرێت.