ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی داهاتی مه‌رزی پشته ئاشكرا ده‌كات كه چه‌ند رۆژێك ده‌بێت مۆره‌كه‌ی دزراوه و ده‌ڵێت، "ساڵانه سه‌روو 27 ملیار دینار داهاتی هه‌یه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، 10ی حوزه‌یران، ره‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دزینی مۆری مه‌رزی "پشته" كه ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به به‌رنامه‌بووه و شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو.
داهاتی ساڵانه‌ی مه‌رزی پشته سه‌روو 27 ملیار دیناره و كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات
روونیشی كرده‌وه كه داهاتی ساڵانه‌ی مه‌رزی پشته سه‌روو 27 ملیار دیناره و كه‌س نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات و كێ ده‌یبات و چۆن خه‌رج ده‌كرێت، هاووڵاتیی سنووره‌كه هیچ خێرێك له‌و داهاته وه‌رناگرن و ته‌نیا خۆڵ و تۆزه‌كه‌یان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه دزینی مۆره‌كه ده‌بێته رێگه خۆشكه‌ر بۆ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و میوه و خواردنی بێ كوالێتی، بۆیه پێویسته داواكاری گشتی هه‌رچی زووه رێكاری یاسایی بگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی ناتوانن موڵكی ده‌وڵه‌ت بپارێزن.
ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه مۆری فه‌رمی مه‌رزی پشته‌ی له شاره‌دێی به‌مۆی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دزراوه و تائێسته هیچ زانیارییه‌ك نییه كه چۆن و كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی