وەزارەتی تەندروستی 31 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بە كۆرۆنا راگەیاند

:: PM:10:29:10/06/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری دنیا بەردەوامە و ئاماری تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە سەرووی حەوت ملیۆن و 395 هەزار حاڵەت، لە عێراقیش ئامارەكە گەیشتووەتە 15414 حاڵەت و 426 حاڵەتی مردن هەیە، لە نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، 31 حاڵەتی نوێی تووشبوونی بەو پەتایە راگەیاند.
ئاماری تووشبوون لە هەڵكشانە
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەم لە بەردەوامی پشكنین و گەڕان بەدوای تووشبووان، 31 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كران، 18 پیاو و 10 ئافرەت و سێ منداڵ، 12 لە تووشبووان نیشانەیان هەیە و تووشبووانی تر بەركەوتەن لەگەڵ تووشبووانی پێشوو، دوو تووشبوو دانیشتووی عەربەتن و تووشبووێك دانیشتووی شارۆكەی سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

ئەمڕۆ چوارشەم وەزارەتی تەندروستی هەرێم رای گەیاند كە دوو حاڵەتی مردن و 171 تووشبوونی نوێیان تۆمار كردووە، و كۆی گشتی توشبوون لە هەرێم تا ئێستە گەیشتووەتە 1637 حاڵەت و 30 مردنیش هەیە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل