كه‌سانی نه‌ناس له ناوچه‌یه‌كی گه‌رمیان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵكه‌ندن و سووتاندنی دره‌ختی پارك و شوێنه گشتییه‌كانی شاره‌دێی ڕزگاری كردووه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی به دیارده‌یه‌كی ناشارستانی داده‌نرێ و داوای گرتن و سزادانی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن.
ئه‌رسه‌لان محه‌مه‌د سه‌رۆكی شاره‌وانی شاره‌دێی ڕزگاری سنووری یه‌كه‌ی كارگێڕی گه‌رمیان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسه‌وه 250 دره‌ختی گه‌وره‌ترین پاركی شاره‌دێكه‌مان سووتێنرا، كه ماوه‌ی 10 ساڵه خزمه‌تی ئه‌و دره‌ختانه ده‌كه‌ین، تا گه‌وره بن و سیمایه‌كی جوان به شوێنه‌كه بده‌ن و ژینگه‌ی ناوچه‌كه پاكتر بكه‌ن.
زیاتر گوتی، ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌ت نییه و چه‌ند ڕۆژێكیش پێش ئێسته به‌هه‌مانشێوه 100 دره‌ختی ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان هه‌ڵكه‌نران، كه چێنرابوون و خزمه‌ت ده‌كران تا گه‌وره بن.
خه‌ریكه ئه‌م دیارده‌یه ته‌شه‌نه ده‌كات و پێویسته بگه‌رانی بگیرێن و بخرێنه گرتووخانه‌وه
ئه‌م دیارده‌یه ڕێكخراوه ژینگه‌پارێزه‌كانی به ته‌واوی نیگه‌ران كردووه و ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی كورستانیش داوایان كرد به په‌له لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه پێك بهێنرێ و بكه‌رانی ئه‌و كاره قێزه‌وانه بگیرێن و بخرێنه گرتووخانه‌وه.
هاوكات نه‌رگز عوسمان ژینگه‌پارێزێكی ناوچه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه و هه‌ڵكه‌ندن و سووتاندنی دره‌خت جێی نیگه‌رانییه و ئه‌و بانده‌ی ئه‌م كرده ناشارستانیانه ده‌كه‌ن پێویسته به‌توندترین شێوه سزا بدرێن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.