دوێنێ له شارى داروینى ئوسترالیا به ئاماده‌بوونى چوار هه‌زار كه‌س له هێزه ئاسمانییه‌كانى 16 وڵات، گه‌وره‌ترین مانۆڕ له ناوچه‌كانى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن ده‌ستى پێ كرد و سێ هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تى دوێنێ له كه‌نارى باكورى ئوسترالیا هێزه ئاسمانییه‌كانى 16 وڵات كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین مانۆڕ له ناوچه‌كه له ماوه‌ى سێ هه‌فته ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێى زانیارییه‌كان چوار هه‌زار كه‌س له هێزه ئاسمانییه‌كان و 140 فڕۆكه ئاماده‌ن، ئه‌م مانۆڕه دوو ساڵ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت به "بیچ بلاك" ناسراوه و له ساڵى 1990 یه‌كه‌مجار سه‌نگاپوور و ئوسترالیا ئه‌نجامیان دا.
شێوازى مه‌شقه‌كه‌ش بریتییه له فڕین له شه‌ودا و پڕكردنه‌وه‌ى سووته‌مه‌نى به ئاسمانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مه به هه‌لێك داده‌نرێت بۆ وڵاتان تا زانیارى نوێ ئاڵۆگۆڕ بكه‌ن.
هێزى ئاسمانى ئوسترالیا له راگه‌یانراوێكى فه‌رمیدا باسى له‌وه كردووه، له مه‌شقه‌كه راهێنان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت له ژینگه‌ى هاوچه‌رخى جه‌نگى ئاسمانى چۆن تواناى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان زیاتر ده‌كرێت.
وڵاتانى به‌شداربوو له مانۆڕه‌كه ئه‌مانه‌ن: ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، هیند، ئه‌ندۆنیسیا، ژاپۆن، كۆریاى باشوور، مالیزیا، هۆڵه‌ندا، فلیپین، سوید، سه‌نگاپوور، تایلاند، نیوزله‌ندا، ئوسترالیا.