ڕۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر زارى ئه‌نجوومه‌نى دانه‌وێڵه‌ى عێراق ئاشكراى كردووه، به‌هۆى كه‌مئاوییه‌وه ئه‌مساڵ عێراق ناچاره به به‌هاى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار گه‌نم له ده‌ره‌وه بكڕێت.
ڕۆژنامه‌ى
قودسى عه‌ره‌بى له هه‌واڵێكدا باس له وشكبوونى زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانى مووسڵ ده‌كات و ده‌ڵێ، "دڵى زه‌وى كشتو‌كاڵى عێراق له تینوویه‌تى ده‌مرێت".
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه دواى سێ ساڵ له داگیركاریى، كاتێك هێزه عێراقییه‌كان رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان له شاره‌كه ده‌ركرد، وێستگه‌ى ترومپا زهبهلاحهكهى ناو قووڵایى به‌نداوى مووسڵ له‌كار كه‌وتبوو، ئه‌مه‌ش وایكرد بوو سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى ئاودێرى له شاره‌كه وێران بن.
به‌مه‌ش ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ خاكى نه‌ینه‌وا وشكتر ده‌بێت، ئه‌و خاكه‌ى كه پێشتر چاره‌گێك له داهاتى گه‌نمى عێراق دابین ده‌كرد، له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى گه‌نمیش هاورده‌كردنى زیاتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌ركێكى تر‌ى دارایى بكه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى عێراق كه به‌رگه‌ى ئه‌ركى زیاتر ناگرێت.
ئه‌نجوومه‌نى دانه‌وێڵه‌ى عێراق ئاشكراى كردووه، عێراق ئه‌مساڵ ناچاره به به‌هاى ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار گه‌نم بكڕێت، یه‌كێتیى جووتیارانیش پێشبینى ده‌كات ئه‌نجوومه‌نى دانه‌وێڵه پێویستى به‌وه هه‌بێت ملیۆنێك تۆن گه‌نم هاورده بكات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێ، له كۆى 280 كه‌ناڵى تۆڕى ئاودێریى مووسڵ، 100یان له كار كه‌وتوون و هێشتا چاك نه‌كراونه‌ته‌وه.