پەرلەمانتارێكی شیعە: رێككەوتن لەسەر تێپەڕاندنی بودجە كراوە

:: PM:08:04:08/06/2023 ‌

تا ئێستە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەتەواوەتی دەنگی لەسەر مادەكانی بودجەی گشتی نەداوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت ئەمشەو لیژنەكە كۆ ببێتەوە و كارەكانی تەواو بكات، پەرلەمانتارێكی شیعەش گەشبینە بەوەی ئەمشەو پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕ دەكرێت.

عارف حەمامی، ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، هەموو داتاكان ئاماژەن بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕ دەكرێت، چونكە لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرۆك وەزیران كۆبووەتەوە، شەوی رابردووش كۆبوونەوە لەگەڵ هێزە سیاسییەكانی هەرێم كراوە و رێككەوتن هەیە بە تێپەڕاندنی بودجە. 

لەبارەی هۆكاری دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ روونی كردەوە، نامانەوێ بودجەكە دوور لە حكوومەت تێپەڕ بێت و دواتر ئەوان تانە لەو بڕگانە بدەن كە دەستكاری كراون، جیا لەوە هاوئاهەنگی لە نێوان حكوومەت و پەرلەمان پێویستە بۆ جێگیربوونی یاساكە و رێگرتن لە دروستبوونی كێشە دوای ئەوە.

حەمامی لەبارەی هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی كرد، هیچ لایەنێك نییە 100% لە پڕۆژەكە رازی بێت و هەر یەكە و داوای زیاتر دەكات، ئێمەش نامانەوێ ستەم لە كەس بكرێت، چونكە ئەوە مافە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل