كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له سووریا راگه‌یه‌نرا، دیار نییه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسدران به چ رووداوێك كوژراوه.
سوهێل رۆسته‌میان فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌بولفه‌زڵی به‌هارستان له پارێزگای تاران، به فه‌رمی كوژرانی فه‌رمانده‌كه‌ی راگه‌یاندووه.
ناوی ئه‌و فه‌رمانده‌یه یه‌حیا رۆسته‌مییه و وادیاره ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه ئێران و سبه‌ی سێشه‌م به‌خاك ده‌سپێرێت.
ئێران به فه‌رمی رای گه‌یاندووه كه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپا، به مه‌به‌ستی پاراستنی حه‌ره‌م كه مه‌به‌ستی ئیمامانی شیعه‌یه، بۆ سووریا به‌ڕێ كرابوو.
ورده‌كاریی چۆنیه‌تیی كوژرانی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران له سووریا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وا پێ ده‌چێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی چه‌كدارانی هۆزه‌كان و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كوژرابێت. ئێران و حكوومه‌تی سووریا به‌یه‌كه‌وه رۆڵیان هه‌بووه له هاندانی چه‌كداره‌كانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی به‌شێك له‌و رووبه‌ره‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدایه.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدرانی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای دێره‌زوور و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، له چه‌ند رۆژی رابردوودا 32 كه‌س كوژران.
داوای رووخانی حكوومه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا له هه‌ندێك ناوچه‌ی باشووری سووریا خۆپێشاندان دژی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی پێ كردووه، له هه‌ندێك شوێن نووسینگه‌كانی رژێمی به‌عسیان داخستوون و داوای رووخانی حكوومه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
دیار نییه ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران له یارمه‌تیدانی هۆزه عه‌ره‌به‌كان دژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كوژراوه یان له كاتی سه‌ركوتكردنی خه‌ڵك و خۆپێشاندانه‌كان گیانی له ده‌ست داوه.
ئێران له ساڵی 2011ه‌وه كه شه‌ڕی ناوخۆیی له سووریا سه‌ری هه‌ڵدا، یارمه‌تیی به‌شار ئه‌سه‌دی داوه و به هاوكاریی رووسیا رۆڵی هه‌بووه له پاراستنی ئه‌و رژێمه و له‌و پێناوه‌شدا ده‌یان فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران كوژراون.