وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق ڕای گه‌یاند، نرخی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، جگه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، له سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانى حكوومییه‌كانیش نرخه‌كه‌ى كه‌م ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای
گه‌یاند، له پێناو جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و پاڵپشتی بێ سنووری هیام ئه‌لیاسری وه‌زیری پێوه‌ندیكردن بۆ كارئاسانى سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌زگا میدیاییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له وه‌زاره‌ت ئه‌نجام دا، به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه، له كه‌مكردنی نرخی كارتی ئینته‌رنێت به ڕێژه‌ی 30%.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان داوای له میدیاكان كردووه، سوود له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه وه‌ربگرن .
هاوكات چه‌ند مانگێك پێش ئێسته ئه‌و وه‌زاره‌ته نرخی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێتی بۆ خه‌ڵكیش كه‌م كرده‌وه، كه نرخی كارتی مۆبایلی گه‌ڕانده‌وه نرخی پێشووی، واته كارتی پێنج هه‌زاری به پێنج هه‌زار دینار ده‌بێ و 10 هه‌زاریش به 10 هه‌زار دینار و به‌و شێوه‌یه. هه‌روه‌ها نرخی كارتی ئینته‌رنێت به رێژه‌ی 20% كه‌م ده‌بێته‌وه و پێویسته خه‌ڵك كه كارت ده‌كڕن، له‌و نرخه زیاتر نه‌ده‌ن كه له‌سه‌ر كارته‌كه نووسراوه.