ئێران یاسایه‌كی په‌سند كرد بۆ سزادانی ئه‌و ژنانه‌ی یاسای حیجاب له شوێنه گشتییه‌كاندا پێشێل ده‌كه‌ن، به‌پێی یاساكه‌ش ئه‌و ئافره‌ته‌ی حیجاب نه‌كات، بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئه‌یلوول، به‌گوێره‌ی ئاژانسی "
فرانس 24"، میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویان كردووه‌ته‌وه، په‌رله‌مانی ئێران یاسایه‌كی په‌سند كردووه، سزای ئه‌و ژنانه‌ی ده‌دات كه له شوێنه گشتییه‌كان حیجاب ناكه‌ن و دژی ئه‌و یاسایه‌ن كه داوا له ژنانی ئێران ده‌كات، باڵاپۆش بن.
له‌لایه‌كى تره‌وه ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی "ئیرنا" بڵاوی كرده‌وه، په‌رله‌مانتاران ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاساكه و پشتگیریكردن له كولتووری حیجاب و پاكیزه‌یی، له به‌رانبه‌ر شكاندنی ئه‌و یاسایه ده‌بێ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ سه‌رپێچیكار زیندانی بكرێت، به‌ڵام یاساكه هێشتا له ئه‌نجوومه‌نی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
له 13ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو ژینا ئه‌مینی خه‌ڵكی سه‌قز، له‌گه‌ڵ براكه‌ی سه‌ردانی تارانیان كردبوو و له وێستگه‌ی مێترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب/ره‌وشت به تۆمه‌تی ره‌چاونه‌كردنی باڵاپۆشی، ده‌گیرێ و له براكه‌ی جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌و رۆژه ژینا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه له هۆش خۆی چووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام دوای سێ رۆژ گیانی سپارد.
له 16ی ئه‌یلوول ژینا ئه‌مینی گیانی له‌ده‌ست دا و له 17ی ئه‌یلوولی 2023 له سه‌قز به‌خاك سپێرا و هه‌ر له گۆڕستانه‌وه خه‌ڵك ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد، له ماوه‌یه‌كی كورتدا ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پاشان ته‌واوی ئێرانی ته‌نی و شۆڕشێكی گه‌وره هه‌ڵگیرسا. به‌هۆی ئه‌و شۆڕشه لانی كه‌م 600 كه‌س له ئێران به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران كوژران و به هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون یان خرانه گرتووخانه‌وه.