دادگای باڵای سوید هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سزای زیندانیكردنی چوار ساڵ و نیوی بۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵان په‌سه‌ند كرد كه به تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی بۆ په‌كه‌كه/یه‌په‌گه حوكم درابوو، بڕیاڕی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ توركیای دوای ته‌واوكردنی سزاكه، ڕه‌ت كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دادگای باڵای
سوید ئاراسته‌ی ڕای گشتی كردووه، هاتووه، ئه‌و كه‌سه تۆمه‌تباره به "دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ په‌كه‌كه"، "هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی به‌زۆری پاره" و هه‌روه‌ها "هێرشی چه‌كداری" و بۆیه‌ش سزاكه‌ی په‌سه‌ند كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه دادگای باڵا بڕیاری سنوورداشكردنه‌وه‌ی تاوانباره‌كه‌ی بۆ توركیا كه له لایه‌ن دادگایه‌كی تره‌وه ده‌ركرابوو، ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
پێشتر دادگای ناوچه‌ی ستۆكهۆڵم ڕای گه‌یاند بوو كه كه‌سێكیان به تۆمه‌تی "دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆر"، "هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی پاره به زۆر" و "هێرشی چه‌كداری"، به چوار ساڵ و نیو سزا داوه.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له سوید سزای زیندانی به‌سه‌ر كه‌سێكدا بسه‌پێندرێت كه تۆمه‌تباره به كۆكردنه‌وه‌ی پاره و داهات بۆ ڕێكخراوی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه.