ئیتاڵیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی تای به‌رازی ئه‌فریقی نزیكه‌ی 34 هه‌زار به‌رازی كوشت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی "
سكای نیوز" گوته‌بێژی ناوچه‌ی لۆمباردی له باكوری ئیتاڵیا ڕای گه‌یاند، نزیكه‌ی 34 هه‌زار به‌راز له 12 كێڵگه‌ی ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تای به‌رازه‌كانی ئه‌فریقا كوژراون.
ناوچه‌ی لۆمباردی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئیتاڵیایه كه زۆرترین به‌رازی به‌خێوكراوی تێدایه . له‌وه ده‌چێت بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ببێته شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی نه‌خۆشی له ناوچه‌كه كه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2022 له ئیتاڵیا دۆزرایه‌وه.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌كه گوتی، "لۆمباردی نیوه‌ی ئه‌و به‌رازانه‌ی له ئیتاڵیا به‌خێو ده‌كرێن پێكده‌هینێت، كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن له كۆی 10 ملیۆن به‌رازی ئیتاڵیا له‌م ناوچه‌یه به‌خێو ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئامانجمان له‌ناوبردنی ڤایرۆسه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر زنجیره‌ی دابینكردنی ئه‌و به‌رازانه بۆ ته‌واوی كه‌رتی سامانی ئاژه‌ڵی ئیتاڵیا"، ئێسته‌ش توانراوه ڕێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئه‌نفله‌وه‌نزای به‌رازی ئه‌فریقی زیانی بۆ مرۆڤ نییه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی مردنی ئه‌و به‌رازه‌ی تووشی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه زیانی دارایی به جووتیاران بگه‌یه‌نێت. ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌فریقا، پێش ئه‌وه‌ی بڵاو بێته‌وه بۆ ئه‌وروپا و ئاسیا كه بووه هۆی مردنی سه‌تان ملیۆن به‌راز له سه‌رانسه‌ری دنیادا .