سوپای ئۆكراینا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند به هاویشتنی مووشه‌كێك بۆ باره‌گای كه‌شتیگه‌لی ده‌ریای ره‌شی رووسی له قرم، توانیویه‌تی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی رووسی بكوژێ یان بریندار بكات.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئۆكراینا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، به‌و مووشه‌كه توانیوه‌تی چه‌ندان كه‌سایه‌تیی گه‌وره‌ی سه‌ربازی له باره‌گای فه‌رماندده‌یی كه‌شتیگه‌لی ده‌ریای ره‌ش له قرم بكوژێ یان بریندار بكات. ئه‌نجامی هێرشه‌كه زۆر به خێرایی بڵاو بووه‌وه كه ده‌یان كه‌س به‌هۆیه‌وه كوژراون یان بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه دراوه ئه‌وكاته‌ی مووشه‌كه‌كه باره‌گای پێكاوه، كاتی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی كه‌شتیگه‌له‌كه بووه، بۆیه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای فه‌رمانده‌ییه‌كه كوژراون. كیریلۆ بۆدانۆڤ سه‌رۆكی هه‌واڵگه‌ریی ئۆكراینی ئه‌وه‌شی گوتووه، كوژراوه‌كان نۆ كه‌س و برینداره‌كانیش ده‌یان كه‌س ده‌بن، زۆربه‌یان به‌رپرسی دیاری كه‌شتیگه‌له‌كه‌ن.
بۆدانۆڤ ئاماده نه‌بوو جۆری مووشه‌كه‌كه ئاشكرا بكات كه ئایا مووشه‌كی رۆژئاوایی بووه یان نا. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆدانۆڤ له‌باره‌ی تانكی "ئه‌برامز"ی ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی، به‌ڵێ پێمان گه‌یشتووه و به‌كاری دێنین.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه تانكی ئه‌برامز پێویسته له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدا به‌كار بهێنرێت، چونكه له گۆڕه‌پانی جه‌نگی ته‌قیلدیدا زۆر خۆی راناگرێت، به‌ڵكو زیاتر بۆ ئه‌ركێكی دیاریكراو به‌كار ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتیی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.