له پارێزگای سیستان و به‌لووچستانی ئێران كه كه‌وتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، به‌هۆی خۆڵبارین سه‌رووی دوو هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
مه‌جید موحێبی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نووسینگه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان رای گه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی باكوری پارێزگاكه‌ی گرتووه‌ته‌وه، له دوێنێوه دوو هه‌زار و 107 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له‌و ژماره‌یه به‌شی زۆریان چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كراوه و 136 كه‌سیش هێشتا دۆخیان ناجێگیره و پێویستیان به چاودێری هه‌یه.
به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
خۆڵبارینه‌كه ئه‌وه‌نده چڕ بووه كه له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان، كۆمه‌ڵێك رووداوی هاتوچۆیان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، ساڵانه له‌و ناوچه‌یه‌ی ئێران بۆ ماوه‌ی چوار مانگ بایه‌كی خێرا هه‌ڵده‌كات و له‌وه‌ته‌ی تاڵاوی هاموون وشكی كردووه، خۆڵبارینه‌كه‌ش زۆر زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه و له ساڵانی رابردوودا نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناسه زیادی كردووه.
رووباری هیرمه‌ند له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌ڕژێته ئێران و حكوومه‌تی تاڵیبان ئاوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێران كه‌م كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردووه به‌شێك له ناوچه‌كانی ئێران وشك بن و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی بێته كایه‌وه.