فه‌رامه‌رز جاویدزاد كه جوویه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانییه و زیاتر له دوو ساڵه له‌لایه‌ن ئیتڵاعاتی ئێران گیراوه، له گرتووخانه‌ی ئێڤینی ئێران گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌و ته‌مه‌نی 63 ساڵ بووه و له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 2021ه‌وه حوكم درابوو، مانگی رابردوو تووشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده بووه و ره‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستیی گرتووخانه‌كه كراوه و دوای چاره‌سه‌رییه‌كی كه‌م، دووباره بۆ گرتووخانه‌كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ئێرانی باسیان له كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی گرتووخانه‌كه كردووه و پێیان وایه، وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشه‌یان نه‌كردووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه دۆخی ته‌ندروستیی جار له‌گه‌ڵ جار خراپتر بێت و دواجار بمرێت.
زیاتر له بواری موڵك و خانووبه‌ره خه‌ریكی بازرگانی بووه
به‌ندكراوه‌كه خه‌ڵكی لۆس ئه‌نجلێسی ئه‌مه‌ریكایه و به ئاین جوو و به ره‌چه‌ڵه‌كیش ئێرانی بووه، زیاتر له بواری موڵك و خانووبه‌ره خه‌ریكی بازرگانی بووه. ئه‌و له ساڵی 2021 له كاتی سه‌ردانێكی بۆ ئێران له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتڵاعاتی ئێران گیرا.
به‌گوێره‌ی دۆیچه‌وێله، فه‌رامه‌زر بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سیی زیندانی ده‌كرێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت، دواتر بۆ گرتووخانه‌ی ئێڤین ده‌گوازرێته‌وه.
مردنی گیراوان له ئێران دیارده‌یه‌كی گوماناوییه و به‌پێی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا 72 حاڵه‌تی مردنی گوماناوی له گرتووخانه‌كانی ئێران تۆمار كراون.