له سوودان ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشیی مه‌لاریا ڕۆژ به رۆژ له زیادبووندایه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سوودان، 13 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به مه‌لاریا له شاری فاشر له ویلایه‌تی باكوری دارفۆر تۆمار كرد و ڕای گه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كه زۆر به فراوانی له‌م شاره بڵاو بووه‌ته‌وه، له كاتێكدا كه‌مییه‌كی زۆر له ده‌رمانه‌كان هه‌یه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی میدیا ناوخۆییه‌كانی
سوودان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌حمه‌د دوومه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له ویلایه‌تی باكوری دارفور ڕوونی كرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی مه‌لاریا له شاری فاشر له زیادبوونێكی به‌رچاودایه.
دوومه ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه‌میی ده‌رمانی مه‌لاریا و نه‌بوونی پشتیوانیی ڕێكخراوه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه و نه‌دانی شایسته داراییه‌كانی كرێكاران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، دۆخی ته‌ندروستیی له ویلایه‌ته‌كه‌دا "خراپتر كرد".
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنووری فڕه‌نسی، به‌نیازه چوار سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ر له شاری فاشر بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كانی مه‌لاریا.
جێی باسه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له سه‌ره‌تای ناكۆكییه‌كانه‌وه، هۆشداریی داوه له سه‌رهه‌ڵدانی مه‌لاریا و تای خوێنبه‌ربوون و سوورێژه له سوودان. ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ملیۆنان منداڵ و ژنی دووگیان به‌ده‌ست به‌دخۆراكی تونده‌وه ده‌ناڵێنن.