بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاره له 2024دا به‌ڕێوه بچێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن دوو ركابه‌ری به‌هێزی هه‌ڵبژاردنه‌كه بن، له ئه‌نجامی راپرسییه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، تره‌مپ له پێش بایدنه‌وه‌یه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 25ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و راپرسییه رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" و كه‌ناڵی "ئی بی سی" ئه‌نجامیان داوه و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕێژه‌ی 10% له پێش جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئێسته ئه‌و وڵاته‌یه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌رۆكی ئێسته ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر له سیاسه‌ته‌كانی خۆی رازی بكات، به‌تایبه‌تی سیاسه‌تی له جه‌نگی ئۆكراینا و دۆخی ئابووری و پرسی كۆچ له ئه‌مه‌ریكا، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه.
ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌وه ده‌ركه‌وتووه كه له‌ناو پێنج كه‌س له دیموكراتییه‌كان و سه‌ربه‌خۆكان، سێ كه‌سیان پێیان وابووه كاندیدێكی تریان جیا له بایدن هه‌بێت، كه‌چی راوێژكارانی بایدن ده‌ڵێن بایدن به‌هێزترین كاندیدی دیموكراتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2024ـه.
له‌باره‌ی تره‌مپیشه‌وه راپرسییه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه هه‌ڵوێستێكی زۆر به‌هێزی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی له دادگاكان‌دا چه‌ندان تاوانی رووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه تره‌مپ له‌و راپرسییه‌دا 54%ی پاڵپشتیی كۆمارییه‌كان و سه‌ربه‌خۆكانی به‌ده‌ست هێناوه.