دوای رووداوه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو و هێرشی ئازه‌ربایجان بۆ ناوچه‌ی قه‌ره‌باخ، شه‌پۆلی ئاواره‌كان ده‌ستی پێ كردووه و باس له‌وه ده‌كرێ به هه‌زاران ئه‌رمه‌نی زێدی خۆیان به‌ره‌و ئه‌رمینیا به‌جێ هێشتووه.
سه‌رۆكی ئه‌رمینیا به توندی ره‌خنه‌ی له رووسیا گرتووه له‌وه‌ی پشتی له ئه‌رمینیا كردووه، له پرسی قه‌ره‌باخ یارمه‌تی نه‌داوه و رووسیای به هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌ی ئازه‌ربایجان هه‌ژمار كرد.
جێی باسه تا دوێنێ نزیكه‌ی سێ هه‌زار ئه‌رمه‌نی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌رمینیا و ئه‌مڕۆكه‌ش خه‌ڵكی تر روویان له ئه‌رمینیا كردووه، پێشبینی ده‌كرێ زۆربه‌ی دانیشتووانی قه‌ره‌باخ له ترسی جینۆسایدی ئازه‌ربایجانییه‌كان وڵاته‌كه‌یان جێ بهێڵن.
ژماره‌ی دانیشتووانی قه‌ره‌باخ سه‌رووی 120 هه‌زار كه‌سه و ترسی ئه‌وه‌یان له حكوومه‌تی ئازه‌ربایجان هه‌یه دوای كۆنترۆڵ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و هه‌رێمه، جینۆسایدیان بكات.
دێڤید بیبایان راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌رمه‌نییه‌كانی قه‌ره‌باخ به "رۆیته‌رز"ی راگه‌یاندووه، ته‌واوی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه له پلانیاندایه روو له ئه‌رمینیا بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌رمه‌نییانه له رێی لاچینه‌وه به‌ره‌و ئه‌رمینیا بڕۆن، له لاچینیش كه وڵاتێكی بچووكی قه‌فقازیای باشووره، قه‌یرانی مرۆیی دێته كایه‌وه.
زۆربه‌ی دانیشتووانی قه‌ره‌باخ، رووسیا به‌و دۆخه ناله‌باره تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ریان هاتووه و پێیان وایه، كشانه‌وه‌ی رووسیا له پاڵپشتیكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان له سێ ساڵی رابردوودا، وایكردووه زیانێكی زۆر به‌ر قه‌ره‌باخ بگات و بكه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ئازه‌ربایجان.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی فڕه‌نسا هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیی به‌رفراوان له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجان بۆ سه‌ر ئه‌رمینیا و گوتی، باكۆ خه‌ریكه یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌رمینیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
باكۆ خه‌ریكه یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌رمینیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه توركیاش هاوكاریی ئازه‌ربایجان ده‌كات و چه‌ند میدیایه‌كی توركیا ئاشكریان كرد، ئه‌ردۆغان رۆژی یه‌كشه‌م له نه‌خجه‌وان چاوی به سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان كه‌وتووه و ئامانجیه‌تی خاكی وڵاته‌كه‌ی راسته‌وخۆ به خاكی ئازه‌ربایجان گرێ بدات.
نه‌خجه‌وان هه‌رێمێكه كه كه‌وتووه‌ته سێگۆشه‌ی عێراق و توركیا و ئێران، به به‌شێك له ئازه‌ربایجان هه‌ژمار ده‌كرێت.