محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنی یه‌كێك له میدیاكانی رۆژئاوا پێداگریی له‌وه كردووه، عێراق چیتر پێویستی به هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا نییه و پێویسته وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن.
ئه‌و بۆ رۆژنامه‌ی ناشناڵ ئاماژه‌ی داوه، داعش ئه‌مڕۆ مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر عێراق، بۆیه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پێویست ناكات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق بمێنێته‌وه.
سوودانی باسی له په‌ره‌سه‌ندنی هاوكارییه ته‌ناهییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كردووه و پێی وایه، هێزه‌كانی عێراق به ته‌نیا ده‌توانن به‌رانبه‌ر تیرۆر بوه‌ستن.
جێی باسه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بوو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا كۆتایی 2021 عێراق جێبهێڵن، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی وه‌ك راهێنانی زیاتری هێزه‌كانی عێراق دژی داعش، درێژه به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه درا.
سەرچاوەی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ئێرانییه
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێ سەرچاوەی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ئێرانییه و له رێی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگییه‌وه، ده‌خوازن رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه و گۆڕه‌پانه‌كه به ته‌واوی بۆ ئێرانییه‌كان و سوپای پاسداران چۆڵ بكه‌ن.
به‌گوته‌ی سوودانی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه، تاوتوێی پرسی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كجاریی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
دیار نییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا چه‌ند به‌و داواكارییه‌ی سوودانی رازی ده‌بن و گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران چۆڵ ده‌كه‌ن.