سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رای گه‌یاند كه ئاسایشی پارێگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی عێراق پارێزراوه، گرنگ وریای ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه بین كه ده‌ستێكی شاراوه هه‌یه و ده‌یه‌وێ هێزی عێراق بكاته ئامانج و جیاوازی بخاته نێوانمان.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی رره‌وتی حیكمه له عێراق، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له وتارێكدا، هۆشداریی له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له عێراق دا. پێی وایه ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانیمان ده‌كات، ئه‌ویش ده‌ستێكی شاراوه‌یه و هێزی عێراق ده‌كاته ئامانج.
حه‌كیم زیاتر گوتی، پێویسته هه‌موومان له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه بین كه ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌پارێزن. حه‌كیم هۆشداریی دا له‌و ده‌سته شاراوه‌یه‌ی ده‌یه‌وێ هێزی عێراق بكاته ئامانج و جیاوازی بكاته ناو گوته و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌یه كه ئاسایشی نیشتمانی و كۆمه‌ڵایه‌تیمان ده‌كاته ئامانج.
دواتریش عه‌مار حه‌كیم گوتی، سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ هه‌میشه له‌سه‌ر هه‌ر بستێكی خاكه‌كه‌مان ئاماده‌یی هه‌بێت، ناكرێ جیاوازی هه‌بێت له نێوان پارێزگایه‌ك و پارێزگایه‌تی تر، ئاسایشی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، به‌هه‌مانشێوه‌ی ئاسایشی به‌سره و مووسڵ و به‌غدایه، سه‌روه‌ریی یاسا و پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقییه‌كان به‌گشتی، چاره‌نووسێكی هاوبه‌شه له نێوان هێزه سیاسییه نیشتمانییه دڵسۆزه‌كان.