وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد، له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه‌ی حه‌مدانیه، هه‌ندێك رێوشوێنی زۆر توند ده‌گرێته‌به‌ر كه پێوه‌ندییان به دروستكردنی پڕۆژه و باڵه‌خانه‌كان له‌ڕووی سه‌لامه‌تی و ئاسایشه‌وه هه‌یه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 27ی ئه‌یلوول بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی خالید محه‌نا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ پێگه‌كه قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، وه‌زاره‌تی ناوخۆی بڕیاری رێوشوێنی زۆر توندی داوه كه ده‌بێ پێداچوونه‌وه له جۆری دروستكردنی پڕۆژه و باڵه‌خانه‌كان له‌ڕووی سه‌لامه‌تی و ئاسایشه‌وه بكرێت.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه پێده‌چێ زۆر له باڵه‌خانه‌كان رێنوێنییه‌كان حكوومه‌ت له‌به‌رچاو ناگرن، بۆیه له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه‌ی حه‌مدانیه، وه‌زاره‌ت بڕیاری وه‌ستانی كاری له چه‌ندان پڕۆژه و كۆمپانیا داوه، ده‌بێ له‌ڕووی ئاسایش و سه‌لامه‌تییه‌وه رێنوێنییه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه جێبه‌جێ بكرێن.
له دوای روودانی كاره‌ساته‌كه‌ی حه‌مدانیه كه سه‌تان كه‌س تێدا بوونه قوربانی، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پرسه‌ی له ته‌واوی عێراق راگه‌یاند.