هه‌رچه‌نده بڕیاربوو ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بخرێته ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیۆَراق، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان ئه‌و بڕگه‌یه لادراوه.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی گوت له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاردراوه، بڕگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه له كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ هه‌ڵبگیرێ.
روونیشی كرده‌وه كه بڕگه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه بۆ كاتێكی نادیار هه‌ڵگیراوه و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه پێویسته رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێ.