دۆگڵاس ماكگریگۆر ڕاوێژكاری پێشووی پنتاگۆن ڕای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیچ ڕێیه‌كی له به‌رده‌م نییه جگه له‌وه‌ی ددان به شكستی خۆی بنێت له ئۆكراینا، یاخۆ ده‌بێت هێزه‌كانی بۆ ئه‌وێ بنێرێت.
ماكگریگۆر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ماڵپه‌ڕی "
X” تویته‌ری پێشوو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا دوو بژارده‌ی له به‌رده‌مدایه، یان ده‌بێت ددان به شكستی خۆیدا بنێت له ئۆكراینا به‌هۆی ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسییه‌كان، یاخۆ ده‌بێت هێزه‌كانی خۆی بۆ ئۆكراینا بنێرێت.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێمه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بارودۆخه‌ی كه بڵێین ئه‌مه ته‌نیا شتێكه ده‌توانین بیكه‌ین، یان ناتوانین له‌وه زیاتر هیچ بكه‌ین، چونكه مه‌ترسیی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕووسیا زۆر گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌شی بیكه‌ین ئه‌وه‌یه قووڵتر ده‌ستوه‌ردان بكه‌ین و باس له ناردنی هێزی زه‌وینی خۆمان بكه‌ین بۆ ئۆكراینا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌مه‌ریكا ئاماده نییه بۆ بژارده‌ی دووه‌م، بۆیه داوای له واشنتن كرد بگاته ئاشتی و گوتی: ئاشتی دروست بكه‌ن ئه‌ی گه‌مژه‌كان!
پێشتر ڕۆژنامه‌ی تیلیگراف به پشتبه‌ستن به‌گوته‌ی گرانت شاپس وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه، به‌ریتانیا به‌نیازه بۆ یه‌كه‌مجار هێزه‌كانی له ئۆكراینا جێگیر بكات، بۆ راهێنان و مه‌شقكردن به هێزه‌كانی ئۆكراینا.
مارگۆری تایلۆر گرین ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاش له لێدوانێكدا ڕای گه‌یاند، به‌ریتانیا به ناردنی هێز بۆ ئۆكراینا، ئه‌وا جه‌نگی سێیه‌می جیهانی هه‌ڵده‌گیرسێنێت.