ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگرەكەی حەمدانییە بڵاو كرایەوە

:: AM:11:47:01/10/2023 ‌
لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانییە بڵاو كرایەوە، بەگوتەی ئەوان بوونی قوماش و مادەی كهوول، هۆكارێك بووە بۆ زیاتر تەشەنەسەندنی ئاگرەكە.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی یەكەم، لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ئاگرەكەی حەمدانییە ئەنجامی بەدواداچوونیان بڵاو كردەوە، بە گوتەی ئەوان 21 بنكەی ئاگركوژێنەوە بەشدار بوون بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییان.

ئەو لیژنەیە لە راپۆرتەكەیان نووسیویانە، مادەی كهوولی زۆریان دۆزیوەتەوە لە هۆڵەكە كە یارمەتیدەر بووە لە بڵاوبوونەوە و گەشەكردنی ئاگرەكە.

باسیان لەوەش كرد، هۆكارێكی تری تەشەنەسەندنی ئاگرەكە، بریتی بوو لە بوونی بڕێكی زۆر قوماش كە وا دەكات خێرا ئاگر بگرێت.

ئەوەشیان باس كرد، یارییە ئاگرینەكان هۆكاری ئاگرەكەی حەمدانییە بوون، لە كۆی چوار دەرگای هۆڵەكە، تەنیا یەك دەرگا بەكار هێنراوە، تا ئەمڕۆ 107 كەس گیانیان لە دەست داوە و 82 كەس بریندار بوون.



وشە - رامیار جەواد