له بارودۆخێكی سه‌یردا هاووڵاتییه‌كی فڕه‌نسی، ڕووبه‌رووی سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا بووه‌وه و ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گرت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
ئه‌لعه‌ین" ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا، له میانی گه‌شتێكیدا هاووڵاتییه‌ك هاته به‌رده‌می و ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گرت و پێی گوت، له ژیانمدا سه‌رۆكێكی ئاوا خراپی وه‌ك تۆم له فڕه‌نسا نه‌بینیوه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له‌گه‌ڵ ماكرۆن، كات و شوێنه‌كه‌ی زانراو نییه، به‌ڵام دیمه‌نه‌كه به كامێرا‌كان گیراوه و له سۆشیال میدیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، ماكرۆن له ناوه‌ڕاستی قه‌ره‌باڵغییه‌كدا، هاووڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن به قژ و ڕیشێكی سپییه‌وه، دێته به‌رده‌می و به‌رپه‌رچی بیروبۆچوونه‌كانی ماكرۆن ده‌داته‌وه و ده‌ڕوات، له‌م ساته‌دا ماكرۆن تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی زۆر ده‌بێت و ته‌نیا ده‌ڵێت "سوپاس".
ئێمانوێڵ ماكرۆن له‌دایكبووی 21ی كانوونی یه‌كه‌می 1977ـه، كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و له 14ی ئایاری 2017 بووه سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا. له ساڵی 2022دا بۆ دووه‌م خول له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك سه‌رۆك كۆماری فڕه‌نسا ھه‌ڵبژێرایه‌وه، به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك له فڕه‌نسا له ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵی ڕابردووه‌وه بۆ دوو خولی له‌سه‌ر یه‌ك ھه‌ڵبژێرایه‌وه.