ده‌ره‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سلۆڤاكیا بڵاو كرایه‌وه و به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كه، پارتێكی سیاسی به رێبه‌رایه‌تیی سیاسه‌تمه‌دارێكی لایه‌نگری رووسیا و پوتین زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا.
رۆبێرت فیكۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی سلۆڤاكیا كه رێبه‌رایه‌تیی پارتی SMER ده‌كات، ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی یه‌كێتیی ئه‌وروپایه و گرنگترین دروشمی ئه‌وه بووه كۆتایی به یارمه‌تیدانی حكوومه‌تی ئۆكراینا له جه‌نگی رووسیا بهێنرێت.
ئه‌و پارته 23.3%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام پارته‌كه‌ی تر كه لایه‌نگری حكوومه‌تی ئۆكراینایه و به PS ناسراوه، ته‌نیا 17%ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ر كردووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، سلۆڤاكیا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ بوو كه فڕۆكه‌ی جه‌نگیی دایه ئۆكراینا تا به‌رگری له خۆی بكات، به‌ڵام رۆبێرت فیكۆ كه بڕیاره له‌مه‌ودوا ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه بگرێت، بڕیاری داوه ته‌نانه‌ت یه‌ك فیشه‌كیش به ئۆكراینا نه‌دات.
بڕیاری داوه ته‌نانه‌ت یه‌ك فیشه‌كیش به ئۆكراینا نه‌دات.
چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و رێبه‌ره‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه كه‌سێكی پۆپۆلیسته و به هه‌ندێك دروشمی بریقه‌دار و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆ و درۆ، توانی له‌ناو خه‌ڵكدا پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات، بۆیه ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه.
ژماره‌ی دانیشتووانی سلۆڤاكیا پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سه و كه‌وتووه‌ته باكوری هه‌نگاریا و له‌گه‌ڵ ئۆكرایناش سنووری وشكایی هه‌یه.
جێی باسه كۆماری چێكۆسلۆڤاكیا بۆ ماوه‌ی چوار ده‌ی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی كۆمۆنیستی بوو و كۆمۆنیسته‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌بوو، به‌ڵام له ساڵی 1993 به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه سلۆڤاكیا له چێكۆسلۆڤاكیا جیا بووه‌وه و بوون به دوو ده‌وڵه‌تی چێك و سلۆڤاكیا.