دیالە... ژمارەی قوربانییەكان گەیشتە سەرووی 25 كەس و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

:: PM:11:22:30/11/2023 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای دیالە رای گەیاند، لە دوو هێرشی جیادا لە شارەدێی "وەجیهییە" و گوندی "عومرانیە"ی سەر بە پارێزگای دیالە لانی كەم نۆ كەس كوژراون و 15ی تریش بریندار بوون. 

سەرچاوەیەكی پۆلیس لەمبارەوە بە "شەفەق نیوز"ی راگەیاندووە، ژمارەی قوربانییەكانی هەردوو هێرشەكەی شارەدێی وەجیهییە و گوندی عومرانیە لە باكوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە لە پارێزگای دیالە بەرزبووەتەوە بۆ نۆ كوژراو و 16 بریندار، ئاماژەی بەوەیش داوە كە ژمارەی قوربانییەكان بەرەو زیاتر دەڕۆن. 

پۆلیس ئەوەیشی ئاشكرا كردووە كە هێرشەكە ئەو هاووڵاتییانەی كردووەتە ئامانج كە لە هەڵمەتی بانگەشەیەكی هەڵبژاردن لە شارەدێی بەلەدروز دەگەڕانەوە و زۆربەی قوربانییەكانیش كەسی نزیكی كاندید "سەڵاح زەینی"ین لە پارێزگاكە. 

بە هۆكاری رووداوەكە پۆلیسی دیالە لە شارۆكەی مقدادیە كەوتوونەتە حالەتی ئامادەباشییەوە و باری لەناكاو و قەدەغەی هاتووچۆیان لە شارەكە راگەیاندووە. 

تا ئێستە هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتیی هێرشەكەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام پێشووتر سەرچاوەیەكی پۆلیس ئەوەی راگەیاندبوو كە هێرشەكان لە رێگەی چەكی قەناس و دوو بۆمبی چێندراوەوە بووە كە ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی كردووەتە ئامانج هاووڵاتییانی سڤیلی لە شارەدێی وەجیهییە و گوندی عومرانییە و بەعقووبە گواستووەتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود