هێرش كرایە سەر سوپای عێراق و بریندار هەیە

:: AM:08:59:02/12/2023 ‌
لە سنووری شارەدێی قەراجی سەربە مەخموور، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوپای عێراق و بەپێی زانیارییەكان بریندار هەیە.

ئەمڕۆ شەموو دووی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە سنووری دوو گوندی قەراج، هێرشیان ئەنجام داوە.

ئەوەیش زانراوە، هێرشەكە بۆ سەر هەردوو گوندی دووسەرە و عەلیە ڕەش بووە كە بنكەی سەربازیی سوپای عێراقی لێیە. تا ئێستە ئەوەی زانراوە دوو بریندار لە ریزی سوپای عێراقدا هەیە.

ئەو هێرشە لە كاتێكدایە ئەو دوو گوندە بەهۆی ستراتیجیی شوێنەكەیان، لە ساڵانی رابردوو بنكەی سەرەكیی چەكدارانی داعش بوو بەتایبەت گوندی عەلیە رەش، بەڵام دوای ساڵی 2017 ئەو گوندە بە تەواوی كۆنترۆڵ كرا.

تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ مەترسیی دووبارەبوونەوەی هێرش هەبووە، بۆیە سوپای عێراق ژمارەیەكی زۆری سەربازی لەم سنوورە بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە بڵاوە پێ كردووە.



وشە - رامیار جەواد