بڕیاری شاچارڵزی سێیه‌م شای به‌ریتانیا، بۆ له ملكردنی بۆینباخێك كه ئاڵای یۆنانی له‌سه‌ر بوو، په‌یامێك بوو بۆ ڕیشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كه پێوه‌ندیی نێوان یۆنان و وڵاته‌كه‌یان بپارێزێت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی
ڕابردوو مشتومڕێكی زۆر له نێوان ڕیشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان‌دا دروست بوو له‌باره‌ی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی ''پارتینۆن''ی یۆنان له مۆزه‌خانه‌كانی به‌ریتانیاوه بۆ یۆنان، به پۆشینی بۆینباخێك له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا له دوبه‌ی كه ئاڵای یۆنانی له‌سه‌ره، شا چارڵز هۆشداریی دایه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ پاراستنی دۆستایه‌تیی نێوان یۆنان و به‌ریتانیا.
كۆشكی شاهانه‌ی ''باكینگهام پاڵاس'' ده‌ڵێ، پۆشینی بۆینباخه‌كه بژارده‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی شا چارڵز بووه، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كانی نزیك له كۆشكی شاهانه ده‌ڵێن، له ملكردنی بۆنیباخه‌كه له‌لایه‌ن پاشاوه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی ئه‌مدواییه‌وه نییه له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و یۆنان.
ڕۆژی دووشه‌می ڕابردوو، ڕیشی سوناك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی یۆنان پێش كۆبوونه‌وه‌كه گوتی، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات ئه‌و په‌یكه‌ره كۆنانه‌ی كه له یۆنانه‌وه براوه بۆ به‌ریتانیا، ڕاده‌ستی یۆنان بكرێنه‌وه.
ڕیشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به توندی دژی ئه‌وه‌یه كه په‌یكه‌ره‌كان ڕاده‌ستی یۆنان بكرێنه‌وه.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوانیان، نیگه‌رانیی یۆنانی به دوای خۆیدا هێنا و كیر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی سێبه‌ری به‌ریتانیا و سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی ئه‌و وڵاته ڕای گه‌یاند، سوناك به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، سووكایه‌تیی به یۆنان كردووه كه یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه دێرینه‌كانی به‌ریتانیا.
جۆرج ئۆسبۆرن ڕاوێژكاری پێشووی به‌ریتانیا كه ئێسته سه‌رۆكی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌یه په‌یكه‌ره‌كانی لێیه، بڕیاره‌كه‌ی سوناك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌یداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان‌دا به بڕیارێكی ''تووڕه'' و ناهۆشمه‌ند پێناسه كرد.
ڕاوێژكاره به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێ، به‌ته‌مان له‌گه‌ڵ یۆنان بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك كه تێیدا هه‌ندێك له په‌یكه‌ره‌كان ببرێنه‌وه بۆ یۆنان و هه‌ندێكی تریان له به‌ریتانیا بێت، به‌پێی كات ئاڵ‌وگۆڕیان پێوه بكرێن، به‌ڵام سوناك ئه‌وه‌شی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، په‌یكه‌ره‌كان ناده‌نه‌وه به یۆنان.
ئاشكرایه پێوه‌ندییه‌كی خێزانیی توند و تۆڵ به‌ریتانیا و یۆنانی پێكه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه باوكی شا چارڵزی سێیه‌م و هاوسه‌ری شاژنه كۆچكردوو ئیلیزابێس، له یۆنان هاتبووه دنیاوه و یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی خێزانی شاهانه‌ی یۆنانی.
بۆیه پۆشینی بۆینباخێك به ئاڵای یۆنان له‌لایه‌ن شا چارڵزی سێیه‌مه‌وه، وه‌ك په‌یامێك لێكده‌درێته‌وه كه پاشای به‌ریتانیا دابێتییه سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی نێوان به‌ریتانیا و یۆنان.